هێرشی هاژەکی بە نەفرەت دەکەین
کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان
ئازادیخواز و سەربەخۆخوازن
دوێنێ شەو، دیسان کۆماری ئیسلامی ئێران بە پاساوی نابەجێ چەندین هاژەکی دوورمەودای لە پێتەختی هەرێمی کوردستان گرت، بەو هۆیەوە ژمارەیەک خەڵکی لاشەڕ گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، هەروەها زیانێکی گەورە بە خانووی هاووڵاتیان گەیشت، ئێمە لە حزبی ڕزگاریی کوردستاندا لە کاتێکدا زۆر بە تووندی ئەو هێرشە هاژەکییە ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین، لە هەمان کاتدا هیوا دەخوازین کە گۆڕەپانی کوردستان بۆ کۆپاککردنی ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەکار نەهێنرێت
هەروەها حزبی ڕزگاریی کوردستان وێرای ئەوەی ئەو هێرشانە ڕیسوا و شەرمەزار دەکات بە نیگەرانی و داخبارییەوە لەو هێرشانە دەڕوانێ، لەهەمان کاتدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێ
هەر لەم پێوەندەدا داوا لە کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان دەکەین کە یەکگرتوانە و هاوهەڵوێستانە دژ بە و هێرشانە ڕابوەستن و چیتر ڕێ نەدەن سەروەری خاکی نیشتمان پێشێل بکرێ. زۆر گرنگە کە دەستوبرد لایەنی پەیوەنددار لە دادگەی نێودەوڵەتیدا سکالا تۆمار بکات ، هەم لێیان بخوازێ کە سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکان دابنرێ و هەمیش قەرەبووی زیانلێکەوتوان بکرێتەوە
وتەبێژی مەکتەبی سیاسی
حزبی ڕزگاریی کوردستان
١٦-١-٢٠٢٤