هێرشکردنە سەر فڕگەی سلێمانی ڕیسوا دەکەین

کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان

وەک ئاگادارن ئەمڕۆ ئێوارە، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ ڕژێمی ئەنکارا لە ڕێی فڕندەوە هەوڵی تیرۆرکردنی تێکۆشەرانی ڕۆژئاوای کوردستانی دا و لە تاوانێکی دیکەدا هێرشی کردە سەر فڕگەی شاری سلێمانی کە فڕگەیەکی سڤیلە و هیچ پێوەندی بە چالاکی سەربازی و پێشمەرگەییەوە نییە. ئێمە  لە حزبی ڕزگاریی کوردستان، لەکاتێکدا شادومانین بەوەی هیچ زیان بە تێکۆشەران نەگەیشتووە و زۆر بە تووندیش ئەم تاوانەی ڕژێمی تورکیا ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین، لە هەمان کاتدا داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەین، ڕژێمی تورکیا وەک ڕژێمێکی تیرۆریست و تیرۆرپەروەر بناسێنن، چونکە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە درێژە بەکاری تیرۆریستی دەدات و پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستیەکان دەکات

نەفرەت لە تیرۆریست و تیرۆرپەروەران

سلێمانی پێتەختی ڕۆشنبیری کوردستان هەر سەربەرز دەمێنێتەوە

مەکتەبی سیاسی

حزبی ڕزگاریی کورستان

٧-٤-٢٠٢٣