هیوابوون بە ئاگربڕ و ڕاوەستانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە کورتی دەدات

ناوبژیوانکار و نێوەندگیری دانوستانەکان بۆ هەوڵدان بۆ ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، داخباری خۆی پێشانداوە و ڕایگەیاندووە کە ئومێد بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لە کورتی داوە

سەرچاوەکانیئ هەواڵ لە ز اری "محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی" سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕاگەیاندووە کە ئومێدی ئەوتۆ بۆ دانوستاندن و ئاگڕبڕ  نەماوەتەوە، بەڵام ترووسکایی گەشبینی هەر ماوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش لەلای خۆیەوە ئاشكرای کردووە کە وێڕای پەرەسەندنی و تووندکردنی گوشارە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام هەر درێژە بە ئۆپەراسیۆن دەدەن و ئامانجیش لە ڕیشەکێشانی حەماسە

بزووتنەوەی حەماس هەرچەندە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو خۆی هێرشی کرد، بەڵام ئێستا ئیسرائیلی بە هۆکاری بەردەوامبوونی شەڕ لە غەززە دەزانێت