هونەرمەندێکی دیکەش ماڵئاواییمان لێ دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٤-٣-٢٠٢٤ هونەرمەندێکی شاری سلێمانی ماڵئاوایی لە کوردستانیان کرد و کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ پنجشەممە، ڕێکەوتی ١٤-٣-٢٠٢٤ ڕەزا جولەکانی  گیانی سپارد و ماڵئاوایی لە  کوردستانیان کرد
ئەمڕۆ ڕەزا ئەحمەد حوسێن ناسراو بە ڕەزا جولەکانی، هونەرمەندی میللی کورد، لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد، تەرمەکەی لە زڕگوێزەوە  بۆ شاری سلێمانی گوێزرایەوە 
ئەوەی زانراوە کە ئەم هونەرمەندە ماوەیەکی درێژە بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەوە کەوتووە، ئەمڕۆ  دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی، کۆچی دواییکرد و لە گردی سەیوان بە  خاک سپێردرا
ئەوەی جێی داخە هەمیشە هونەرمەند و نووسەرەکانی کوردستان بە بێکەسی سەر دەنێنەوە و ماڵئاوایی لە ژیان دەکەن