هاوپەیمانی سوور و کەسکی سوێد زۆرترین دەنگ دەهێنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٩-٦-٢٠٢٤ هەڵبژاردن لە وڵاتانی یەکێتیی ئوڕووپا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی ئوڕووپا  بەڕێوەچوو، بە گوێڕەی پێشبینییەکان وا چاوەڕوان دەکرا لە وڵاتی سوێد  چەپەکان لە کورتی بدەن، بەڵام دوای ئاشكراکردنی دەنگدانەکە، دەرکەوت کە  هاوپەیمانی سوور و سەوز کە پێکهاتووە لە سۆسیالدیموکراتەکان  پێنج کورسی و چەپەکان سێ کورسی و پارتی ژینگەش سێ کورسییان مسۆگەرکرد، واتە لە بیست و یەک کورسی پەرلەمانی ئوڕووپا کە بۆ سوێد تەرخان کراوە هاوپەیمانی سوور زیاتر لە نیوەی دەنگەکانی هێناوە، بەڵام هەرچی هاوپەیمانی ڕاستڕەوەکانە و لە لایەنەکانی مۆدێرات، دیموکراتەکانی سوێد و ئەوانی دیکە پێکهاتووە، مۆدێرات چوار کورسی و  دیموکراتەکانی سوێد سێ کورسی و  ئەوانی دیکەش هەموویان سێ کورسیان بەدەستهێناوە، بەم شێوەیە هاوپەیمانی سووری سوێد وەپێش هاوپەیمانی ڕاستڕەوەکان کەوتووە، ئەمەش پێچەوانەی پێشبینەکانە 
ڕاستییەکەی لە کۆی حەفت سەت و بیست کورسی،  گروپی پارتی گەل و دیموکراتەکان سەت و هەشتاو شەش کورسی، هەروەها سۆسیالدیموکراتەکان سەت و سی و سێ کورسی ، ئوڕووپای نوێ هەشتا و دوو کورسی، کۆنەپارێزانی ئوڕووپا حەفتا کورسی و گروپی ناسنامە و  دیموکراسی شەست کورسی،  گروپی کەسکەکان(سەوزەکان) پەنجا و سێ کورسی و چەپەکانیش سی و شەش کورسیان مسۆگەر کرد، بەڵام ئەوانی دیکە بە تێکڕایی توانیان سەت کورسی بەدەستبهێنن