هاووڵاتیان لە مەترسی هاتنەخوارەوەی مین ئاگادار دەکرێنەوە

دەزگای گشتیی كاروباری مین، هاووڵاتییان لە مەترسی هاتنەخوارەوەی مین ئاگادار دەكاتەوە
دەزگای گشتی کاروباری مین دەڵێت: '' لە قەراغ چەم و ڕووبارەكان نزیك مەبنەوە'' چونکە مەترسی هاتنەخوارەوەی مین هەیە
 دەزگای گشتیی كاروباری مین، بڵاویكردۆتەوە ''بـــەهۆی بەفر و بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، مــەترسی هاتنەخوارەوەی مین لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەیە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك لە ناوچە مینڕێژكراوەكان و قەراغ چەم و ڕووبارەكان نزیك مـــەبنەوە
دەزگای گشتی کاروباری مین داوایکردوە لــە كــاتی بینینی میـن و تـەقـەمـەنی، دەستكاری مەكەن و یەکسەر پەیوەندی بە هێلی گەرمی دەزگای مین ژمارە ( 182 )وە بكەن
ڕاستییەکەی ساڵانە لە وەرزی زستان و بەهار، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو یان بە هۆی داڕمانی شاخەوە، ژمارەیەک مینی زەمانی ڕژێمی بەعس لە کوردستان بەدیار دەکەون و مەترسی لەسەر ژیانی خەلک دروست دەکەن، لە ساڵانی ڕابردوو، بەهۆی ئەو مینانەوە چەندین کەس گیانیان لەد ەست داوە یان زیانیان بەر کەوتووە