هاووڵاتیانی سۆران سکاڵا لە دژی وەزارەتی نەوتی عێراق تۆمار دەکەن
دوێنی یەکشەممە، ێککەوتی(١-٩-٢٠٢٤ لەگەڵ کرانەوەی دەرگەی فێرگەکان، بە بریکاریەتی (١٠٢ ) هاووڵاتی قەزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، داوایەک لە دژی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوتی عێراقی تۆمار کرا، چونکە ئەوان نرخی نەوت و بەرهەمەکانی نەوتیان بۆ هەرێمی کوردستان بە نرخێکی زۆرتر دیاری کردووە، واتە جیاوازی زۆر لە نێوان نرخی ئەو نەوتە سپی بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت لەگەڵ ئەو نرخەی کە بۆ فرۆشتنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دیاریکراوە
بریکار و نوێنەری ئەو سەت و دوو هاووڵاتیە لە دادگەی بەغداد سکاڵایان تۆمار کرد و داوایان کرد کە بڕیاربە نادەستوریبوونی بڕیار و ڕێکارەکانی حکومەت و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ بدات
ڕاستییەکەی زستانی هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق سارد و دژوارترە و پێویستی زیاتریان بە سووتەمەنی دەبێت، دەبوایە وەزارەتی نەوت ئەو ڕاستییەی لەبەرچاو بگرتبایە و نرخی سووتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان هەرزانتر بکردبایە نەوەک نرخەکەی لە هی پارێزگاکانی دیکەی عێراق زۆرتر بیت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا بێدادی و نادەستوورییە