نەوڕەسەکانی کوردستان نەخۆش دەکەون

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ژینگە و دارستانی ڕاپەڕین ئاشکرای کردووە کە پۆلێک باڵندەی نەورەس لەسەر زێی بچووک نەخۆش کەوتوون و پێویستیان چارەکردن هەیە
بە گوێڕەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس، بەهۆی گۆڕانکاریی چاوەڕواننەکراو لە کەشوهەوا بووەتە هۆی ئەوەی کە پۆلێک باڵندەی نەوڕەش دووچاری ڤایرۆس ببن و نەخۆش بکەون
شواى ئەو گۆرانکارەیی کەش و هه وایی کۆمەلیك باڵندەیی کیویی لە جۆری ( نەوەرس ) لەسەر زیی بچووك توشی نەخۆشیکی تایبەت بوونە
بۆ بەدواداچوون و بە هاناوەچوونی ئەو باڵندانە ژمارەیەک نۆژداری بەڕێوەبەرایەتی پزیشکی گیانەوە بە هاوڕێیەتی پۆلیسی ژینگە و دارستان چوونەتە شوێنەکە و هەواڵی چارەکردنی نەوڕەسەکانیان داوە
بە گوێڕەی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ژینگە و دارستان توانراوە چارەی سەرەتایی بۆ نەوڕەسەکان بدۆزرێتەوە و هۆکاری نەخۆشییەکەش بدرۆزرێتەوە کە لە ڕێی ڤایرۆسەوە گرفتاری کردوون