نوێنەری حزبمان بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی کوردی لە هەرێمی ڤێکتۆریا وتەیەک پێشکەش دەکات

دوێنێ سێشەمە، ڕێکەوتی ٢-٤-٢٠٢٤   بەڕێز ئادەم بێنێت پەرلەمانتاری حزبی سەوزی ئوسترالیا لە پەرلەمانی حکومەتی هەرێمی ڤێکتۆریا، ئێوارە خوانێکی بۆ ڕەوەندی گەلانی ناوئوسترالیا ڕێکخست کە نوێنەری ڕەوەندەکانی داوەتکردبوو، بەڕێز هەڤاڵ دکتۆر شۆرش عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبمان، حزبی ڕزگاریی کورستان وەک نوێنەری ڕەوەندی کوردی بانگهێشت کرابوو، دواتر قسەوباس لەسەر ڕەوەندی کوردی  کرا و نوێنەرایەتی حزبمان، حزبی ڕزگاری کوردستان سوپاسی  هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارەی کرد پاشان هەردوو خوازیاربوون کە لە داهاتووودا بۆ زیاتر ناساندن و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبی سەوزو حزبی ڕزگاریی کوردستان دانیشتنێکی هاوبەش بکرێت، هەر لەم دیدارەدا نوێنەری حزبمان  بەنوێنەرایەتی ڕەوەندی کوردی لە هه رێمی ڤکتۆریا و شاری ملبۆرنەوە وتەیەکی بە زمانی ئینگلیزی  پێشکەشکرد و  سپاسی بەڕێزئادەم بێنێت  و هاوڕێکانی کرد  و جەختی لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەکانی ناو  ئوسترالیا کرد کە بێ کێشە هەموویان پێکەوە بە ئارامی و ئاسوودەیی  دەژین