نامەیەکی کراوە بۆ لایەنە هاوڕامانەکان

سڵاوی ڕزگاری و سەرخۆبوون
خۆتان دەزانن لە ١٥ی ئابی ١٩٩٣ دەستەیەک لە کادرانی حزبی یەکگرتن بۆ درێژەدانەوە بە خەباتی پارتی گەل، حزبی ڕزگاریی کوردستانیان ڕاگەیاند، بە درێژایی ئەو ماوەیە خاوەن هەڵوێست و ڕامانی خۆی بووە و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی خۆی پاراستووە، قایم ڕاوەستاوە و وێڕای گوشارە بەردەوامەکان خۆی ڕاگرتووە و سێ کۆنگرەی پێکهێناوە، ئێستاکەش بۆ پێکهێنانی چوارەمین کۆنگرەی خۆی، ئامادەکاری دەکات، هەر بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆسەی بەرەو یەکبوونی لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی و چەند لایەنێکی دیکە دەست پێکردووە، هەروەها بۆ کۆکردنەوە و یەکخستنی هێز و توانای زیاتری کوردستانیان داوا لە ئێوەی بەڕێز و تێکۆشەر دەکەم، بۆ دەوڵەمەندکردنی چوارەمین کۆنگرە هەنگاوی ڕاوێژ و دانوستاندن هەڵبگرینەوە تا هەموومان پێکەوە وەڵامی خواست و داخوازییەکانی جەماوەری ناڕازی بدەینەوە
ڕێز و خۆشەویستی خۆم دووپات دەکەمەوە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی ئێوەم

براتان
ڕێکار ئەحمەد
سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان
۲٦ی حوزەیرانی ۲۰۲۳