مەکتەبی سیاسی حزبی ڕزگاریی ساڵیادی حزبی پێشکەوتنخوازانی دیموکرتی پیرۆز دەکات

بەڕێز کاک قادر شوانی سکرتێری گشتی حزبی پێشکەوتنخوازانی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان ئەندامی سەرکردایەتی حزبی پێشکەوتنخوازانی دیموکراتی کوردستان

 

سڵاوی ڕزگاری و سەرخۆبوونتان لێ بێ

بە بۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی پێشکەوتنخوازانی دیموکراتی کوردستان، بەختەوەرین بە ناوی خۆمان و لە جیاتی ئەندامانی سەرکردایەتی حزبی ڕزگایی کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین ئومێدی سەركەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین

بەڕێزان! ساڵیادی هەموو ڕێکخراوێکی سیاسی وێستگەی هەڵسەنگاندن و بەخۆ داچوونەوەیە، لە هەمان کاتدا باوەڕ بەخۆبوونە بۆ بەردەوامبوونی تێکۆشان، بۆیە لەم ڕۆژەدا ئێمە لە حزبی ڕزگاریی کوردستان، جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان دەکەینەوە و هیوادەخوازین لە پێناو خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەل و نیشتمان، لە داهاتوودا کاری هاوبەش و هاوڕامانی زیاتر پەڕەی پێبدرێت و باشتر تەکوز لەسەر هزری سەربەخۆخوازی و پێشکەوتنخوازی بکەینەوە 

لە کۆتاییدا جارێکی دیکەش سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوە، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بە ئاوات دەخوازین

 

مەکتەبی سیاسی

حزبی ڕزگاریی کوردستان

١-٥-٢٠٢٤