مەسیحیەکانی کوردستان هاوپەیمانیەتی پێکدەهێنن
ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ١١-٥-٢٠٢٤، ئانۆ جەوهەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی حامورابی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەسیبووكدا هەواڵێکی بڵاویكردۆتەوە و پێشوازی لەو ئەرمەنیانە كردووە، كە چوونەتە ناوهاوپەیمانیی حامورابییەوە
ئانۆ جەوهەر نووسیویەتی لە سەر دامەزراندنی هاوپەیمانی سیاسی نوێ بەناوی (هاوپەیمانی مەسیحی) ڕێککەوتووین، هەروەها لە درێژەی نووسینەکەدا دەڵێت: هاوپەیمانیەتەکە دەبێتە ماڵێك بۆ ئەرمەن، كلدان و سریان و ئاشوور، واتە ماڵێكە بۆ هەموو مەسیحییەكان