مەسعوودی پزیشکیان لە گەڕی دووەم دەباتەوە

دوێنێ هەینی، ڕێکەوتی ٥-٦-٢٠٢٤ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی نۆیەمین سەرکۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان مەسعوودی پزیشكیان و سەعیدی جەلیلی بەڕیوەچوو، لە دوای هاوێکردنی دەنگەکان، دەرکەوت کە مەسعوودی پزیشکیان زیاتر لە ٥٣٪ی دەنگی دەنگدەرانی هێناوە و سەعیدی جەلیلیش زیاتر لە ٤٤٪ی دەنگی دەنگدەرانی هێناوە، ئیدی بەم شێوەیە مەسعوودی پزیشکیان وەک نۆیەمین سەرکۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەکار دەبێت
ڕاستییەکەی مەسعوودی پزیشكیان زیاتر لە شازدە ملیۆن و سەعیدی جەلیلیش زیاتر لە سێزە ملیۆن دەنگیان بە دەستهێنا
هەرچەندە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئازەریەکان دەنگیان بە مەسعوودی پزیشکیان دا و چاوەڕوانی خۆشگوزەرانی لێ دەکەن، بەڵام لەوانەیە خولی سەرکۆماری پزیشكیان بۆ کورد هیچ سوود و خێری پێوە نەبێت، چونکە وێڕای ئەوەی کە مەسعوودی پزیشکیان لە شاری مەهاباد لە دایکبووە، بەڵام وەک تورکێکی دەمارگیر ڕەفتاری کردووە، گومانی هاوکاری نێوان پزیشکیان و ئەردۆغان  بۆ دژایەتی کورد لە گۆڕی دایە