مەریوان: بە تۆمەتی نارەوا مامۆستایەک لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە
سومەیە ئەختەرشومار، کە پیشەی مامۆستابوو، لە فێرگەیەکی شاری مەریوان وانەی دەگوتەوە، دوێنێ یەکشەممە بە بڕیاری لیژنەی پێراگەیشتنی سەرپێچێییە ئیدارییەکان لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە کارەکەی دوورخرایەوە
. سزای دەرکردن و لە کاردوورخستنەوەی مامۆستا سومەیا ئەختەرشومار بە تۆمەتی ناڕەوا سەپێنراوە، یەکێک لەو تۆمەتانە پۆشینی جلک و بەرگی کوردیە، هەروەها تۆمەتێکی دیکەی کە وەپاڵ دراوە گوایە بابەتی وروژێنەری بڵاوکردۆتەوە
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەم مامۆستایە لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (ڕواڕ) ی سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوانە و تەمەنی سی و شەش سالە و ئەزموونی حەڤدە ساڵ مامۆستایەتی هەیە
هەتا ئێستا لەبەرکردنی جلکوبەرگی کوردی سزای لەسەر نەبووە، بەڵام ئەم بڕیارەی دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێڕان هەموو کوردستانیانی ڕاچلەکاندووە، ئایا بۆ دەبێ پۆشێنی جلکوبەرگی کوردی ببێتە هۆکارێک بۆ سەپاندنی سزا؟