مەترسی لەسەر بەنداوی زاوێتە دروست دەبێت

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٩-٣-٢٠٢٤ بە هۆی بارانی زۆرەوە مەترسی لەسەر بەنداوی زاوێتە دروست بووە
بە گوێڕەی زانیاریەکان ئەمڕۆ شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، بەو هۆیەوە لە زۆر شوێندا لافاو هاتووە و مەترسی لەسەر گیانی خەڵک دروست کردووە
سەرچاوەیەک لە  شاری دهۆکەوە بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە کە  بەشێکی  بەنداوی زاوێتە داڕماوە، بەو هۆیەوە  مەترسی لە سەر دوو گەڕەک و سەنتەری شاری دهۆک دروست دەکات، بۆیە بەرگری شارستانی داوای چۆڵکردنی بەپەلەی چەند گەڕەکێکی کردووە
لە ساڵانی ڕابردوو بە هۆی کەمی بارانەوە ئەم بەنداوە بەرەو وشکبوون ڕؤیشتبوو، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەی باران زۆرە، بۆیە ئاوێکی زۆری تێدا کۆبۆتەوە و بەشێکی داڕماوە
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشكرایان کرد کە لافاوی دهۆک ئۆتۆمۆبێلێکی بردووە، بەو هۆیەشەوە  دوو کەس خنکاون و وتەرمەکانیشیان نەدۆزراوەتەوە