مینێکی بەعس، کوردێک بریندار دەکات
دەمژمێر دەی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕیکەوتی ٢٥-٣-٢٠٢٤ مینێک تەقیەوە و هاووڵاتییەکی بریندار کرد
ئەمڕۆ دووشەممە هاووڵاتییەكی گوندی ماویلیانی سەر بە قەزای ڕواندز بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو
ئەمڕۆ دووشەممە، لە چیایی رۆڵە لە سنووری قەزای ڕواندز، مینێک تەقیەوە و هاووڵاتییەکی گوندی ماویلیانی بریندار کرد
سەرچاوەیەک لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بە رزگاری پریس یراگەیاند : ئەو هاووڵاتییەی بەر مین كەوتووە ناوی هەینی سەباح ئەحمەدە و خەڵكی گوندی ماویلیانە، بە خێرایی گەیاندراوەتە نەخۆشخانە، بە هۆی تەقینەوەی مین زیان بە بەشێكی شەویلگە و ددانی کەوتووە ، لێڕە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران فریاکەوتنی خێڕای بۆ کراوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئمێرجنسی هەولێر كراوە
هەرچەندە کە سی و سێ ساڵە سوپای بەعس لە کوردستان وەدەرنراوە و زیاتر لە بیست و یەک ساڵیشە کە ڕژێمی بەعس لەلایەن ئەمریکاوە ڕووخێنراوە، بەڵام هێشتا مینە چێنراوەکانی ڕژێمی بەعس هەڕەشە لەسەر گیانی کوردستانیان دروست دەکەن، لێرە و لەوێ هەواڵی تەقینەوەی مین دەبیستین ، بەو هۆیەوە کوردستانیان بریندار دەبن و گیان لە دەست دەدەن