میدیا دەنگی کێ یە؟


هەمیشە پێناسەی میدیا بەگشت جۆرەکانی لەبینراو ، بیستراو وە نووسراو کە ئاوێنەی ڕۆژگاری کۆمەڵگاکەی و تۆماری مێژووی ڕۆژبەڕۆژ ێتی وهاوکات دەنگێک بووە کە ئەرکی چاودێری دەسەڵات و ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا بووە و لەهەمان کاتیشدا ئەرکی ڕۆشنبیر کردنیشی بووە بە زانیاری درووست کەخزمەت بەکلتووری کۆمەڵگەکەی بکات .
کاریگەری میدیا هێندە بەهێزە کە دەتوا نێت هێندە پێش بخات کە بیگەیەنێتە ئاستی ئەوکۆمەلگایانەی کەزۆر لەپێش خۆیەوەن لەهەمان کات دەشتوانێت کۆمەلگە لەیەک هەڵوەشێنێتەوە وتێکۆشان وپێکی بشکێنێت لەگشت جومگەکانی پەروەردە . پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان وەک خێزان وەهای لێبکات تەواوی عادەت وتقالیدی باو وگرنگ تێکبدات و لەجێگەی هەرچی شتی خراپ هەیە بیهێنێتە ناو کۆمەڵگا لەبەرئەوەیە دەبینن کە ئەو ووڵاتانەی گۆمەڵگانانیان لاگرنگە بەربەست لەسەر ڕاگەیاندن ومانگەدەستکردەکان دادەنێین. چونکە میدیا تاکە شتێکە لە جیهان بۆ ئەوەی بچێتە هەرکۆمەڵگایەک و لەوێشەوە هەخێزانێک پێویستی نەبەفیزەیە وە نە پێویستی بەفەرموو بەخێرهاتنیان هەربۆیە هە ووڵاتێک بیەوێت ووڵاتێکی تر تێکبدات لەناوەوە دەستپێبکات لەڕێی میدیاوە شیرازەی کۆمەڵگاکە تێک دەشکێنێت . لەهەمان کاتیش هەر دەسەڵاتێکی گەندەڵ ەدژ بە گەلەکەی بێت بۆ مانەوەی خۆی میدیا بەکاردەهێنێت و ڕێگە دەدات بە میدیای ووڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا و غەیرە ئیسلامی بێنە ناو ووڵاتەکەی و دواتر کۆمەلگە تێکبشکێنن و سەرقاڵیان بە بابەتی پڕوپووچ بەناوی پێشکەوتن ودیموکراسیەوە.
بەڵام ئایا میدیای کوردی توانیویەتی ئەم ئەرکانە ببینێت یان بەپێچەوانەوە هەمیشە خزمەتی دەسەڵاتی کردووە و رۆژگاری گەلی کورد ەگوزەرانەکەی بەپێچەوانەوە نمایش کردووە و ڕووی ناشرینی بە ڕەنگی درۆ پۆڵیش کردووە ونیشانی داوە وهەمیشە لە میدیا زوورنا ژەنەکان بووە ولەولاشەوە لەبری پارێزگاری لەفەرهەنگی کولتووری کورد وپارێزگاری لە بەها باڵاکانی کورد بەپێچەوانەوە تێکیشکانو هەمیشە بەنوێنەرایەتی دەسەڵات هۆکارێک بووە بۆ تێکشاندنی کەسایەتی مرۆڤی کورد و لەهەندێ کاتیشدا زوڕنا ژەنی دوژمن وداگیرکەرانیش بووە .
لەبەر هەموو ئەو هۆکارانە میدیای کوردی نەیتوانیوە رۆلێکی باش ببینێت و ئاوێنەی گەل بێت. ڕێک بەهاوکاری میداگەندەڵەکانی ڕۆژئاوا
ودەسەڵات کۆمەڵگەی کوردیان تێک شکاندووە.
نووسینی: دکتۆر شۆرش عەلی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی ڕزگاریی کوردستان