مقەدەمێک دەخنکێ

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٨-٢-٢٠٢٤ ئاگر لە ماڵێک بەردەبێت ومقەدەمێک گیان لەدەست دەدات
ئەمڕۆ لە گەڕەکی زیلان، ئاگر لە ماڵێک دەکەوێتەوە ، بەو هۆیەوە مقەدەم  فەرەیدوون سەدیق لە دایکبوونی ١٩٨٢ گیان لە دەست دەدات
هەواڵنێری ڕزگاری پرێس زانیویەتی لە کاتی گواستنەوەی مقەدەم فەرەیدوون بۆ نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەی دووەم ئۆکسجینی کاربۆنی هەڵمژی بوو، گیانی لەدەست دا و ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی زیلانی شاری هەولێر ئاگر لە ماڵی مقەدەم فەرەیدوون سەدیق کە پێشتر ئەفسەری گازونەوت بووە دەکەوێتەوە و  خۆی لە نهۆمی دووەمدا بووە، بەهۆی ئەوەی لە نێو ماڵەکەیدا گیردەخوات و ناتوانێت خۆی دەرباز بکات، دووەم ئۆکسجینی کاربۆن هەڵدەمژێت ، هەرچەندە  تیمی فریاکەوتن بە هانایەوە دەچن و دەربازی دەکەن، بەڵام لە ڕێی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات
هاووڵاتی (ئا.و.و) کە لە نزیکەوە ئاگای لە ڕووداوەکە هەبووە، بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگر لە ماڵی مقەدەم فەرەیدوون دەکەوێتەوە ، هەروەها بەهۆی هەڵمژینی دووەم ئۆکسجینی کاربۆن لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات