مرۆڤ دەتوانێت ماوەیەکی درێژتر لە ئاسماندا بمێنێتەوە

مرۆڤی وێستگەی بۆشایی ئاسمان پێویستی بەو شتانە هەیە کە مرۆڤی سەر زەوی پێویستی پێ هەیە. واتە ئەو مرۆڤانەی بۆشایش پێویستیان بە خۆراک، ئاو، هەوا و فڕێدانی پاشەڕۆک لە ئاودەستدا هەیە

لەم دواییانەدا ئەو زانا زیرەکانەی لە بەرزی٤٠٠ کیلۆمەتردا دەسوڕێنەوە، گەیشتوونەتە تێکشاندنی ئەو بەربەستەی کە جاران بەرۆکی دەگرتن، ئیدی لەمەوبەدوا دەتوانن میزی خۆیان بپاڵێون و پاکی بکەنەوە و بۆ دۆخی ئاوی سروشتی بیگێڕنەوە

زانایان توانیویانە 98%ی میز و ئارەقەی ئاسمانوانان بۆ ئاوی پاکی خواردنەوە بیگێڕنەوە، ئەمەش دەستپێشخەرییەکی گەورەیە و ئاو پاشەکەوت دەکرێت، واتە مرۆڤ دەتوانیێت ماوەیەکی درێژە لە ئاسماندا بمێنێتەوە و ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات
سەرچاوە: بی بی سی