مامۆستایانی دینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داوای ئازاد کردنی هاوکارێکیان دەکەن

دوای ئەوەی ماوەی ١٠٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، مامۆستای دینی ئیسلامی 'محەمەد در نەژاد" زیندانی کراوە و ئەشكەنجە دراوە، بە ناچاری ئەو تۆمەتانەی لە ئەستۆ گرتووە ، بەو هۆیەوە دادگە سزای بۆ دەکردووە
بە گوێرەی سەرچاوەکان لقی سێی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر 'ڕەزا نەجەفزادە' بە تۆمەتی "گەندەڵی لە سەر زەوی" و زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی وڵات" و سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە". دژی ڕێژیم" سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، ژمارەیەک مامۆستای دینی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کورستان لە نامەیەکدا ئەو  دادگەییکردنەیان بە ناڕەوا داناوە، چونکە دانیشتنی دادگە داخراو بووە، ئەمەش پێچەوانەی یاسایە و گومانی زۆری دروست کردووە. 

هەر سەبارەت بەو سزایە، ئەو مامۆستایانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە بە گوێرەی یاسا دەبوایە 'محەمەد خدرنەژاد' لە دادگەیەکی تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی و  شێوەی ئاشکرا دادگایی بکرایە، بەڵام لە دادگایەکی شۆڕش و لە دانیشتنێکی داخراودا دادگایی کراوە، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە، هەر بۆ ئە مەبەستە، دوو سەت و چل و دوو مامۆستای ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوایان کردووە پەروەندەکەی بۆ دادگەی تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی بگەڕیتەوە و ڕێ بۆ ئازادککردنی بڕەخسێندرێ 

 محەمەد خدرنەژاد، مامۆستای ئایینی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی بۆکان، لە میانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندنەکانی ساڵی ڕابردوو، هەروە   دوابەدوای پێشکەشکردنی وتارێک لە پرسەی یەکێک لە گیانبەختکردوانی ئەو سەرهەڵدانە دەستگیرکرابوو، لە ماوەی رابردوودا بە تۆمەتی "خراپەکاری لە سەر زەوی"، زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی وڵات" و "پرۆپاگەندە دژی دەسەڵات" لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕش لە ورمێ سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.