مالۆسێک پەلاماری مرۆڤێک دەدات

شەوی ڕابردوو لە گوندی نابەڕگەی دەڤەری باڵەکایەتی، مالۆسێک (بەرازێکی مێیە) پەلاماری پیاوێک دەدات و بە سەختی برینداری دەکات
پەیامنێری ڕزگاری پرێس دەڵێ: هاووڵاتی عەبدولڕەحمان ناوپردانی  شەوی ڕابردوو کاتێک دەیەوێ ئاژەڵەکانی بۆ ماڵ بهێنێتەوە لەلایەن مالۆسێکەوە پەلامار دەدرێت و بە سەختی بریندار دەبێت
عەبدولڕەحمان ناوپردانی، تەمەن شەست و پێنج ساڵ، شەوی ڕابردوو  لە دەرەوەی گوندەکەیان چاوی بە مالۆسێک و کۆدەڵەکانی دەکەوێت، مالۆسکە بۆ داکۆکیکردن لە کودەڵەکانی خۆی پەلاماری ئەم هاووڵاتیانە دەدات و قۆڵێکی لە گەوە دەردەهێنێت، بەو هۆیەوە ڕەوانەی نە خۆشخانەی چۆمان دەکرێت و دواتریش  بۆ نەخۆشخانەی سۆران دەگوازرێتەوە، لەوێش تیمار دەکرێت و قۆڵەکەی لە شوێنی   خۆی دادەنرێتەوە
بە گوێرەی زانیاریەکان ماوەیەکە ژمارەی بەراز لەم ناوچەیەدا زیادی کردووە و بۆ بژێوی خۆیان زیان بە  بە کێڵگە و بەرهەمی جووتیاران دەگەیەنن