لە گەڕەکی ڕاپەینی سلێمانی کەسێک دەکوژرێت

ئەمشەو، ٧-٣-٢٠٢٤ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی شەڕ لە نێوان چەند کەسێک روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە
بە گوێڕەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس، لەم شەڕەدا کەسێک کوژراوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری
کراوە و  کەسێکی دیکەش بە چەقۆ بریندارکراوە، کە کوڕی بەرپرسێکی پۆلیسی سلێمانییە
ئەوەی ئاشکرا بووە  شەرەکە  لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بووە، کوڕێکی عەقیدێکی پۆلیسی بەشی فریاکەوتنی سلێمانی(104)، لەگەڵ دراوسێیەکیان دەمەقاڵییان بووە،  لەو کاتەدا ئۆتۆمۆبێلێک دەستڕێژی دەکات
هەتا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە کە ئایا کوژراوەکە بە جەقۆ لێیدراوە یان گوللەی بەرکەوتووە، بەڵام بریندارەکە لە نە خۆشخانەیە و تیمار دەکرێت






















Öppna