لە کردەیەکی سەبازیدا ئیسرائیل چوار بارمتە ڕزگار دەکات

ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٨-٦-٢٠٢٤ سوپای ئیسرائیل ڕزگارکردنی چوار بارمتەی ڕاگەیاند ئەمرۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئازادکردنی چوار بارمتەی ڕاگەیاند کە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە میانی هێرشی حەماس بۆ سەر کۆنسێرتێکی مۆسیقا لە باشووری ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ئەو کەسانە بە بارمتە گیران و دواتر پەلکێشی ناو خاکی غەززە کران
بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، نوح ئەرگامانی تەمەن ٢٥ ساڵ، ئێلمۆگ مێیرجانی تەمەن ٢١ ساڵ، ئەندرێ کۆزلۆڤ تەمەن ٢٧ ساڵ و شلۆمی زیڤ تەمەن ٤٠ ساڵ، ئەو چوار بارمتەن کە ئازادکراون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێکی ناوەندی غەززە لانیکەم ٢١٠ کەس کوژراون و لەو ماوەیەدا ئەو چوار بارمتە ئازادکراون
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی "ئاڵۆز" لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل و پۆلیسی ئەو وڵاتە لە دوو شوێنی جیاواز لە نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لە پەلامارێکدا ئەو چوار بارمتەیە ڕزگارکراون
دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکانی ڕۆژی شەممە لەسەر بنەمای "هەواڵگریی ورد" بووە و هێزەکانی ئیسرائیل لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا کراونەتە ئامانج
ڕزگارکردنی چوار بارمتەی ئیسرائیل ئەو قسانەی ئیسرائیلی سەرڕاست کردەوە کە هەمیشە دەڵێ حەماس شوێنی دانیشتوانی خەڵکی سڤیل وەک پێگە بەکار دەهێنێت