لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، کەسێک گیان لە دەست دەدات

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە کە لەڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لە دەستداوە

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکەی هاتوچۆی گەرمیان، ئەمشەو ڕێکەوتی ١٦-٣- ٢٠٢٤ لە سەر ڕێی کەلار ،ناحیەی ڕزگاریەوە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لەدەستداوە

ئەم شەو (شەمە) ئۆتۆمبێلێکی جۆر بە گوێرەی زانیاریەکان،  ئۆتۆمۆبێلکی بی ئێم دەبلیو و ماتۆڕێک کە بەرەو کەلار هاتوون لە 
 بەرامبەر قوتابخانەی "شێخ حسێنی هەزار کانی"  تامپۆنیان کردووە، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستداوە

ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە هیچ ناسنامەیەک و بەڵگەیەکی هەڵنەگرتووە و ناناسرێتەوە، تائێستا کەس و کاری دیارنین، تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە، تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە دەست پێکردووە