لە ڕووداوی هاتوچۆدا، دە کەس زیانی بەردەکەوێت

لە  سێ  ڕووداوی هاتوچۆی سنووری شاری دهۆک، دە کەس زیانیان پێ دەکەوێت
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس ، لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، لە ماوەی بیست و چوار دەمژمێری ڕابردوودا سێ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، لە ئەنجامی  کەسێک گیانی لە دەستداوە و نۆ کەسی دیکەش برینداربوونە
سەربارەت بەو ڕووداوانە. ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە کە لە ماوەی  بیست و چوار دەژمێری ڕابردوودا لە قەزای شێخانی سنووری پارێزگای دهۆک سێ رووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، بەو هۆیەشەوە  کەسێک گیانی لە دەستداوە و نۆ کەسی دیکە برینداربوونە