لە ڕواندوز سێیەمین فیستیڤاڵی فەرهەنگی قوتابخانەکان بەڕێوە دەچێت

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤-٣-٢٠٢٤ سێیەمن فێستڤاڵی کاری دەستی لە قەزای‌ ڕواندز کرایەوە، لەم فیستیڤاڵەدا ژنانی کورد  وفێرخوازانی دەستڕەنگینی خۆیان لە میانەی بەرهەمەکاناندا پێشانی خەڵک دا، ڕاستییەکەی ئەمە یەکەمین جارە فیستیڤاڵێکی بەم شێوەیەدا لە  ڕواندز بکرێتەوە و ژنانی دەڤەری سۆڕان ، باڵەکایەتی بە  بەرهەمی خۆماڵی بەشداری تێدا بکەن.  ئەم فیستیڤاڵە زیاتر وەک فیستیڤاڵی خواردنی کوردەواری خۆی دەنواند، چونکە خواردن و کولتووری ناوچە جیاوازەکانی بە تێکڕایی پێشان دەدات، هەروەها مەبەستیش دەرخستنی توانا و لێهاتوویی خەڵکەکە و باشی بەرهەمەکان بوو