لە ڕانیە، تەقە لە گەنجێک دەکرێت
دەمژمێر ٢٢ی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٦-٣-٢٠٢٤ لە ناو شاری رانیە تەقە لە گەنجێک کرا
لە ناو دەروازەی ڕاپەڕین، گەنجێک وە بەر دەستڕێژی گولــله درا و بریندار کرا
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ڕزگاری پرێس کەوتووە، گەنجەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دابووە و لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی برینداربووە و دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. هەروەها پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە
هەتا ئێستا هۆکاری تەقەکردنە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەگوترێ ئەم گەنجە هیچ ناحەزی و دوژمنایەتی نییە