لە چوارقوڕنە تیپێکی هونەری دادەمەزرێ

 پێشتر گروپی شانۆی چوارقوڕنە هەبوو، بەڵام بیست و پێنج ساڵ بوو کە کار و چالاکیەکانی ڕاگیرابوو، هەروەها دەستەی بەڕێوەبەر کۆنەببۆوە، بەڵام دوێنێ لە شەو دیدارێکدا باس لە خۆڕێکخستنەوە کرا، لەم بارەیەوە عەبدوڕەحمان نەبی وەکو سەرۆکی تیپەکە بە ڕزگاڕیپرێسی گوت: (چەند ساڵێکە بیر لەخۆ ڕێکخستنەوە دەکەینەوە، خۆشبەختانە شەوی ڕابردوو لە باخی مامۆستا حەمەدئەمین کۆبووینەوە، سەرەتا بە ڕێزگرتن لە یادی ئەو خۆشەویستانەی کۆچی دواییان کردووە، خولەکێک بێدەنگ ڕاوەستاین و یادی ئەوان ئازیزانەمان کردوە کە جێیانهێشتین بە تایبەتیش کاک سەمەد، مامۆستا جەوهەر و دایکی ئیڤان دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ تەمەنێک خزمەتکردن پێشکەش بە مامۆستا حەسەن نەجم کرا، هەر لەو پێوەندەدا مامۆستا حەسەن نەجم وتەیەکی پێشکەش کرد، پاشان دەرگەی گفتوگۆ کرایەوە و هەموان خوازیاربوون کە چالاکی هونەری درێژەی پێ بدرێتەوە. سەرەنجام لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوە و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی داهاتوو لە بەڕێزان دکتۆر عەبدولڕەحمان، کاک کەمال، کاک ئیبراهیم، کاک نەبەز و کاک ئەحمەد پێکهات

دوای ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆکردنی زیاتر کە تیپێکی نوێ بە ناوی 'گروپی هونەر '٢٠٢٤ دروست بکرێت. دواتر لەگەڵ تیپی مۆزیک چەندین گۆرانی پێشکەش کران

جێی ئاماژە پێکردنە کە دکتۆر سەدیق لە ڕێی ئۆنلاینەوە بەشداری دیدارەکەی دەکرد. ڕاستییەکەی هەر یەکە لە بەڕێزان [مامۆستا حەسەن نەجم، دکتۆر عەبدولڕەحمان، مامۆستا حەمەدئەمین، کاک نەجم، دکتۆر محەمەد عەبدوڵڵا، محەمەد حەمەد، عەبدوڵڵا حەمەزیاد، نەبەز،، ئیبراهیم، کەمال، محەمەد سوقرات، ئیسماعیل بێقەرار، عومەر و مامۆستا ئەحمەد خدر] بەشداری دیدارەکەیان کردبوو

سەبارەت بەو شەو دیدارە، ئیسماعیل بێقەرا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەی تیپی شانۆی چوارقوڕنە بە ڕزگاریپرێسی گوت: دوای  پێنج ساڵ دیدارێکی لەم شێوەیە، هەستێکی خۆشی بە هەموان بەخشی بوو، مەبەستیشـان تێهەڵچوونەوە بۆ کاری هونەری و خزمەتکردن بە ناوچەی بیتوێن بوو، ڕاستییەکەی من خۆم لە دەڤەری 'سۆران'ەوە هاتووم وئامانجمان بوو تیپەکە ببوژێتەوە