لە لوبنان هەوڵی تیرۆرکردنی سەرپەرشتیاری کڵپەی نیشتمانی دەدرێت
دەمژمێر دەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٤-٤-٢٠٢٤ لە وڵاتی لوبنان هەوڵی تیرۆکردنی سەرپەرشتیاری کڵپەی نیشتمانی کوردستان درا
له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا 'کارۆخ سەید ڕزگار' بە ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دەمژمێر دە کاتێک بە مەبەستی چوون بۆ بەیروت لە ماڵ هاتینە دەرێ کە لە جەبەل شوفە، هێشتا سەت مەترێک لە ماڵەکەمان دوور نەکەوتبووینەوە کە تڕومبێلی کیای ڕەش کە چوار کەسی تێدابوو، بە خێرایی هاتە تەنیشت تڕومبێلەکەی ئێمە و داوای ڕاگرتنی لێ کردین، دوایی یەکێکیان پرسی: ئایا ئێوە کوردی عێڕاقن؟ ئێمەش گوتمان بەڵێ. دواتر پرسییەوە: کامەتان کارۆخن؟ . گوتمان ئێوە چ کارێکتان پێی هەیە، لە ڕەفتاریاندا هەستمان کرد نیازیان باش نییە، بۆیە شۆفێڕەکە پێی لە بەنزین نا و بەخێرایی لە شوێنەکە دوور کەوتینەوە، سەرەتا ئەوان بە دواماندا هاتن. بە گوێڕەی وتەی گۆواکەکانی ئەوێ، ئەوان تەقەیان لە ئێمە کردووە، بەڵام ڕاستییەکەی ئێمە گوێمان لەو تەقانە نەبووە. ئیدی ناچار بوون لە بازگەکە ڕابوەستین و هەواڵەکەیان پێ بدەین، ئەوانیش لەگەڵمان هاتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دوکاندارەکانی ئەو شوێنە هەموویان ڕووداوەکەیان بۆ پۆلیس گێڕایەوە و باسی ئەوەشیان کرد کە کەوتوونەتە دوامان و تەقەیان لێمان کردووە
بە گوێڕەی زانیاریەکانی ڕزگاری پرێس ماوەی چەند ساڵێکە کارۆخ سەید ڕزگاری سەرپەرشتیاری کڵپەی نیشتمانی چۆتە لوبنان و داوای پەنابەری کردووە و پەروەندەکەی لە نووسینگەی لوبنانی کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەراندایە
جێی ئاماژەیە کە پۆلیسی لوبنان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بڕیاریش وایە نوێنەری کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بکات