لە قەندەهاری ئەفغانسان بیست و یەک کەس دەکوژرێن

ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتی ٢١-٣-٢٠٢٤ لە کردەیەکی خۆکوژیدا لە شاری قەندەهاری ئەفغانستان، بیست و یەک کەس کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون
 دەمژمێر هەشتی بەیانی بە کاتی ئەفغانستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١-٣-٢٠٢٤ لە کردەیەکی خۆکوژیدا بیست و یەک کەس کوژران و پەنجا و یەک کەسی دیکەش بریندار بوون
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی  ئاسایش و فەرهەنگی تالیبان بە میدیاکانی ناوەخۆ و بیانی ڕاگەیاندووە کە ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتی ٢١-٣-٢٠٢٤ کەسێکی داعش لە بەردەم لقی قەندەهاری  بانکی نوێ لەو شوێنەی خەڵک بۆ وەرگرتنی مووچەی خۆیان نۆرەیان گرتبوو، کەسێک خۆی تەقاندەوە، بەو هۆیەوە بیست و یەک کەس کوژراون و پەنجا و یەک کەسی دیکەش برینداربوون کە هەر هەموویان خەڵکی سڤیل و لاشەڕ بوون و هیچیان سەرباز و پۆلیس نەبوون
لە وەتەی تالیبان بە هێز دەستەڵاتی لە ئەفغانستان وەرگرتووە، جار جارە ڕێخکراوی تیرۆریستی داعش کردەی تەقاندنەوە ئەنجام دەدات و خەڵکی ئەفغانستان دەکوژێت
ڕاستییەکەی زۆر دەمێکە شاری قەندەهار بە پێتەختی کوشتن ناودێر کراوە، چونکە بە درێژایی دەیان ساڵ هەمیشە کردەی تەقینەوە شارەکەی زامدار کردووە و خەڵکی لاشەڕی کردۆتە ئامانج، بەو هۆیەشەوە وەکو شاری خوێن ناوی دەهێنرێت