لە قوتابخانەی گوندی کانی چرگان ئاگر دەکەوێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە  ڕێکەوتی ٢٤-٣-  ٢٠٢٤ لە  گوندی کانی چرگانی سەر بە قەزای هەریر، لە دوای کرانەوەی دەرگەی قوتابخانە ئاگرێکی گەورە دروست دەبێت، بەو هۆیەوە ئەو دوو کابینەیەی بۆ خوێندنی قوتابییان دانرابوون بە تەواوەتی  دەسووتێن
بە گوتەی مامۆستاییانی قوتابخانەکە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بۆ سۆپای نەوت  دەگەڕێتەوە، جێی خۆشحاڵییە کە لەم رووداوەدا زیانی گیانی نەبووە و  هیچ کەس زامدار نەبووە
بە گوێرەی زانیاریەکان  تیمی بەرگری شارستانی قەندیل  زۆر بە خێرایی گەشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندەوە