لە شاخی کێوەڕەش هەڵدەدێرێت و گیان لە دەست دەدات

دەمژمێر یازدەی ئەمڕۆ یەکشەمە، ڕێکەوتی ١٧-٣-٢٠٢٤ کەسێک لە شاخی کێوەڕەش هەڵدەدێرێت و گیان لە دەست دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە کارمەندێکى ئاسایشى  شاری قەڵادزێ لە شاخى کێوەڕەش  بەردەبێتەوە و گیانى لەدەستدا
سەرچاوەیەک لە ئاسایشى قەڵادزێ  ئاشكرای کردووە کە کارمەندێکى بازگەى بانوەقەل لە سنوورى پشدەر  لە کاتى دەوام  بۆ هێنانی گژو گیاى بەهارە بەسەر شاخی کێوەڕەشدا هەڵدەگڕێت، بەڵام هەڵدەدێرێت و گیان لە دەست دەدات
بە گوێڕەی زانیاریەکان قوربانییەکە ناوی (ا.ر) ە تەمەنی چل و سێ ساڵانە