لە سەر خۆپاڵاوتن بۆ موختاری شەڕ دروست دەبێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٣-٢٠٢٤ سەرچاوەکانی هەواڵی باکووری کوردستان ڕایانگەیاند کە بەهۆی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی موختاری گوندەکە شەڕ لە نێوان دوو دەستە دروست بووە
بە گوێرەی زانیاریەکان، لە گوندی بایکان سەر بە ناحیەی هاوێلی سێرت، مشتومڕلە  نێوان دوو دەستە سەبارەت بە خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی موختار سەریهەڵدا، دواتر چاوسوورکردنەوە و هەڕەشەکردن دەستی پێکرد، پاشان بۆ ململانێی چەکداری گۆڕا، سەرەنجام تیمی تەندروستی و جەندرمە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران
بە گوێڕەی هەواڵەکان لەو  شەڕەکەدا ٨ کەس برینداربوون و برینی چوارانیان سەختە و هەمووشیان بۆ نەخۆشخانەی سێرت گوازراونەوە