لە ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی شاری هەولێر، یادی خەجە باوە دەکرێتەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێکەوتی ١١-٣-٢٠٢٤ بە بۆنەی سی و سێیەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی شاری هه‌ولێر کە خەڵکی دژ بە ستەم و زۆرداری ڕژێمی به‌عس ڕابوونەوە و شارەکەیان ئازاد کرد، یادی ئەو یەکەمین ژن دەکەنەوە کە لە ڕاپەڕیندا گیانی خۆی پێشکەش بە دۆزی ڕەوای گەل و کوردستان کرد
لە چوارچێوه‌ی کەڕنەڤاڵی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی شاری هەولێر، ئه‌مڕۆ چه‌ندین چالاکی له نزیك په‌یكه‌ری خه‌جه‌باوه له شه‌قامی سی مه‌تری و نزیك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت