لە دەڤەری ڕاپەڕین شەش دز دەستگیر دەکرێن

لە دەڤەری رانیە، لەسێ ڕووداوی جیاوازدا شەش  کەس دەستگیردەکرێن
لە دەڤەری ڕاپەڕێن بە هۆی ئەوەی دزیان کردبوو، شەش کەس دەستگیکران
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی رانیە پێی راگەیاندین کە ڕووداوى یەکەم لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک بووە کە دانەوێڵە و کیمیایى لێ دزراوە، دواى لێکۆڵینەوە و بە سوود وەرگرتن لە کامێراکانى چاودێرىەوە لەلایەن پۆلیسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەرەوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوودا کە دزیەکەى پێ ئەنجامداوە. لە ڕووداوێکى دیکەشدا دوو کەسى دیکە لەسەر دزینى کەلوپەلى ئۆتۆمبێل دەستگیرکران و لە لێکۆڵینەوەدا  دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. لەبارەى سێ تۆمەتبارەکەى دیکەش، پۆلیسى راپەڕین دەڵێت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر توانیان سێ تۆمەتباری دیکە  بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون، بەوە تۆمەتبارکراون کە ژمارەیەک مەڕووماڵاتیان دزیوە، لە لێکۆلینەوەش دانیان بە تاوانەکەیان ناوە