لە دەڤەری سۆران شەش کێلگەی مین تۆمار دەکرێن

له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، له‌ ساڵی ڕابردوو 6 كێڵگه‌مینی نوێ تۆماركراون
عەلی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای هەولێر به 'ڕزگاڕیپریس' ی ڕاگەیاندووە “ساڵی ڕابردوو له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 6 كێڵگه‌مینی نوێ تۆماركراون، له‌ داهاتوو ئه‌و كێڵگه‌مینانه‌ ده‌خرێنه‌ پلان و پاكده‌كرێنه‌وه‌”. عەلی عەبدولڕەحمان لە درێژەی قسەکانیدا گوتوویەتی” لە ماوەی ڕابردوودا كێڵگه‌مین پاككراونه‌ته‌وه‌ و زه‌وییه‌كان ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌”. بە تێکڕایی له‌ ساڵی 2023،  تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مینی هه‌ولێر، ڕووبەری 471 هەزار و 931مەتر چوارگۆشە  زەوەییان له‌ سنووری پارێزگای هەولێر لە مین و ته‌قه‌مه‌نی پاککردۆتەوه‌
جێی ئاماژە پێکردنە کە ڕژێمی بەعس لە زەمانی فەرمانڕەوایەتی خۆیدا هەوڵی دەدا هەموو ناوچەکانی باشووری کوردستان کە خەڵکیان تێدا ڕاگوێزراوە مین ڕێژ بکات، دەیویست لەو ڕێیەوە خەڵکی کوردستان گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بەعس و بن و دژی ئەو ڕژێمە ڕانەپەڕن، کەچی دواتر خەڵکی کوردستان لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕین و تا ٢١-٣-١٩٩١ هەموو باشووری کوردستانیان لە سوپای داگیرکار پاک کردەوە