لە دەڤەری سۆران دوو دز دەستگیر دەکرێن

لە ڕۆژی ٢١-٢-٢٠٢٤ پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیرکردنی دوو دزی ڕاگەیاندن
عەقید شەماڵ دێوالی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی راگەیاندووە لە ماوەی ڕابردوو پۆلیس ئاگادارکرایەوە کە لە چۆمان و گوندەکانی دەوروبەری تاوانی دزیکردن زیادی کردووە و لە ڕۆژی ٦-٢-٢٠٢٤ ماتۆڕسیکلێکتێک لەناو شارۆچکەی چۆمان دزراوە،،، دواتر تا ١٨-٢-٢٠٢٤ دزیکردن لە هەژدە تاوانی تێپەڕاند، بۆیە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەی ورد کرد، بەڵام دواتر توانرا دزەکە بناسێنرێ و دەستگیر بکرێت
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی سۆران دەڵێت: ڕۆژی ٢-٢-٢٠٢٣ بە هاوکاری بازگەکانەوە، توانرا  دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن، هەر زوو ئەو تۆمەتبارانە تاوانی دزیکردنیان لە ئەستۆگرت
گوتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی سۆران گوتویەتی کە تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (س.م.ا) و (ع.س.م)ن بەپێی  ماددەی ٤٤٦ ڕاگیراون