لە دوو ڕۆژدا، دوو زێڕدز دەستگیر دەکرێن

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٨-٣-٢٠٢٤،  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ئاشكرای کرد کە توانیویانە کەسێک بە تۆمەتی زێڕ دزین دەستگیر بکەن، هەر سەبارەت بەم هەواڵە هاتووە
مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک ئاڵتونی دزیبوو

دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لەدوکانەکەیدا بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت

تۆمەتبار (ل، ک، ش) لەدایکبووی ٢٠٠٢ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە
جێی ئاماژەیە کە دوێنێ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٣-٢٠٢٤  پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای کردبوو کە تۆمەتبارێک بە ناوی ( أ، م لەدایكبووی ١٩٩٧ )  گیراوە و بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوە، چونکە بە تۆمەتی زێڕدزین لە دادگەی گەرمیان سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو، هەروەها  لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە زێڕی دزیەوە، بۆیە بەپێی ماددەی ٤٤٦لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داوا کترابوو