لە باڵەکایەتی خلیسکانی سەر بەفر بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان بە هاوکاری کۆمپانیای پێشىڕکێ، یاری خلیسکانی سەر بەفری لە وێزەی دەڤەری باڵەکایەتی بە ڕێوەدەبات
پەیامنێری ڕزگاری پرێس سەبارەت بەو پێشبڕکێیە دەنووسێ:  دوێنێ دوو شەممە، ڕێکەوتی ١٢-٢-٢٠٢٤، چل یاریزانی کوردستانی و بیانی بەشدارییان لە کێبەرکێی خلیسکانی سەربەفردا کرد، لە  ئاکامدا هەریەکە لە  یاریزانان 'ڕۆژ کامەران' یاریزانی کوردستان پلەی یەکەم بە دەست دێنێت، هەروەها 'سبای سیانە'  یاریزانی دانیمارکی پلەی دووەم مسۆگەر دەکات، هەروەها 'کیت مۆهسین' یاریزانی نەرویجی پلەی سێیەم بۆ خۆی وەردەگرێت
بە گوێڕەی زانیارییەکان لەم کاتەدا گوندی وێزە ساردترین گوندی کوردستانە و بۆ یاری خلیسکان لەبارە