لوقمان وەردی بۆ ڕزگاری پرێس دەدوێت
دوێنێ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١-٥-٢٠٢٤ هەڵمەتێکی پاک وخاوێنکردنەوە لە ئیدارەی راپەرین بەڕێوە چوو، جێی ئاماژەیە کە لوقمان وە ردی بەرپرسی مەلبەندی راپەڕین یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە شێوەیەکی مەیدانی بەشداری تێدا کرد ، ئەویش لە گەل بەشێک لە ژینگە دۆستانی ڕاپەرین. سەبارەت بەو هەڵمەتی پاککردنەوەیە، لوقمان وەردی بە ڕز گاری پرێسی گوت: هەڵمەتەکە بۆ بەرزڕاگرتنی چەژنی کڕیکاران و ئاگاادار بوون لەرەوشی ژینگە پاڕیزان بوو، بۆیە بریارماندا روژێک لەگەل ئەوان کاربکەین
لوقمان وڕدی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: چوارشەممە ١ی ئایاری٢٠٢٤ لە ساڵیادی ڕۆژی ڪرێڪاران، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان شوان حاجی محەمەد لێپرسراوی ڪۆمیتەی ڕانیە و هاوڕێ سلێمان لێپرسراوی ڪۆمیتەی دەروازە، بە مەبەستی بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ڪرێڪاران و رێزگرتن لە ڪرێڪاران و رەنجدەرانی ڪوردستان بە گشتی و دەڤەری راپەڕین بەتایبەتی، بەشداریمان لە هەڵمەتێڪی پاڪڪردنەوەی شارەکەماندا ڪرد، لەگەڵ ژینگە پارێزاندا. هەڵمەتەکە بە درێژایی ئەو ڕۆژە لە ناو بازاڕی گشتی و پارڪەڪانی قەزای ڕانیە بەڕێوەچوو، یاوەری تیمێڪ لە ڪرێڪارانی ژینگە پارێزمان ڪرد، وێڕای ڪاری مەیدانی، نیوەڕۆ خوانێڪمان بۆ ڪرێڪارە خۆشەویستەڪان رێڪخست. لەمەراسیمێڪدا جەختمان لە پشتیوانییەڪانی یەڪێتیی و مەڵبەند بۆ ڪرێڪاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازو ڪردەوە، لە ڪۆتاییدا رێزنامە یەڪیشیمان بە ڪرێڪارەڪان بەخشی