لافاوی پێشبینکراو هەڕەشە لە خەڵکی باشووری کوردستان دەکات


پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە، سبەی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٠-١١-٢٠٢٣ لە تەواوی دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمییە، چونکە پێشبینی بارانی زۆر و هاتنی لافاو دەکرێ 

 لە بەیاننامەیەکدا کە حکومەتی هەرێم بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە: "بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی پشووی فەرمی بێ"

ڕاستییەکەی هۆکاری راگەیاندنی پشووی دامودەزگەکان بۆ رێژەی پێشبینیکراوی باران بارین دەگەڕێتەوە، هەروەها داوا لە  خەڵک کراوە کە ئەگەر ناچار نەبن، لە ماڵەکانیدا بمێنەوە و نەچنە دەرێ

مخابن ساڵانی ڕابردوو، چەندین جار بەهۆی لافاوەوە، زیان بەخەڵک گەیشتووە، دەیان هاوڵاتی گیانی لە دەستدابوو، زیان بە توڕومبێل و خانووی خەڵک گەیشتبوو