قەڵەوی هەڕەشە لە مرۆڤ دەکات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: زیاتر لە ملیار مرۆڤ لە جیهاندا قەڵەون
بەپێی شیکارییەکی نوێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، توێژەران دەڵێن لە هەر هەشت کەس لە جیهاندا یەک کەس وەک قەڵەو پۆلێن کراوە
بەپێی ئەم پۆلێنکردنە زیاتر لە یەک ملیار کەس لە دانیشتوانی زەوی بە قەڵەوی ناسراون، ئەمەش نیگەرانی توێژەرانی لێکەوتووەتەوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دوای ئەو تۆژینەوانە بۆی دەرکەوتووە کە لە سی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی قەڵەوی منداڵان و هەرزەکاران چوار هێندە زیادی کردووە، لە کاتێکدا ڕێژەی قەڵەوی لە گەورەکان زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، ئێستا لە ئەمریکا بە رێژەی لە سەدا چل کەسانی پێگەیشتوو قەڵەون
بەرزترین ڕێژەی قەڵەوی لە تۆنگا و سامۆای ئەمریکییە، کە زیاتر لە سەدا حەفتا دانیشتووانی ئەو وڵاتە لەگەڵ قەڵەویدا دەژین
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە خواردنی تەندروست هەرزانتر بکرێت و چالاکی جەستەیی بەرەوپێش بچێت