فەلەستینیەکان دەبنە داگیرکەری کوردستان

گەلی کورد یەکێکە لەو گەلە رەسەنانەی کە توانیویەتی بەدرێژایی مێژوو بەرگری لە خۆی و خاکەکەی بکات وهە رکاتێکیش کەشوهەوای ئازادی و حوکمی خۆجێیی بۆ ڕەخسا بێ هاوکاری گەلانی ژێردەستەی کردووە وهیچ کاتێک چاوی نەبڕیوە تە خاکی گەڵانی ترو تەنانەت بێهێزی دوژمنان وداگیکەرانی خاکەکەشی بەهەل نەزانیوە بۆ تۆڵە کردنەوەو داگیرکردنیان و بەکارهێنانیان وەک کارتی فشاری سیاسی و بەدرێژایی مێژووش زۆر هەلی باش و مێژوویی بۆ هاتۆتە پێش. ئەویش لەبەرئەوە بووە دەزانێ کە گەلی ژێر دەستە چ ئازارێک بەدەست داگیرکەرانەوە دەچێژێ و ژێردەستەیی چ ئازارو بەدبەختیەک بەدوای خۆیدا دەهێنێ لەبەرئەوە بووە هەمیشە پشتیوان وهاوکاری گەلانی ژێردەستەبووە وتەنانەت وەک فیداکاریش لەگەل شۆرشگێرەکانیان شانبەشانی جەنگاوە .
یەک لەو گەلانەی کەکورد هاوکارو پشتیوانیان بووە لە خەباتیان بۆ ئازادی سەربەخۆیی گەلی فەلەستین بووە .بەڵام بەپێچەوانەوە گەلی فەلەستین چۆتە بەرەی دوژمنان وداگیرکەرانی کوردستانەوە وبۆتە جێ بەجێ کاری پیلانە گڵاوەکانی رژێمی تورکیای شۆڤێنی و داگیرکەری کوردستان بەهاوکاری ووڵاتی قەتەر ئەویش بەنیشتەجێ بوونیان لەشاری عەفرینی داگیرکراو لەلایەن ڕژێمی ئەردۆغانی تیرۆرست لەشوێنی خەڵکە ڕەسەنەکەی کەکوردی ڕەسەن وخاوەنی ڕەسەنی ناوچەکەن.
بەڵام بێ وەفایی گەلی فەلەستین وە دووگەلی داگیرکراو هاوکاتیش وەک دوو گەلی موسڵمان نەدەبوایە وەک ئیسرائیلیەکان کەچۆن خاکەکەیان لێدەکەینەوە ودەریان دەکردن ولە شوێنیان خەلکی خۆیان نیشتەجێ دەکرد و تائێستاش فەلەستینیەکان خۆیان بەرامبەر بەو سیاسەتە بە زولم لێکراو دەزانن.
بۆگەلی کوردیش بەهەمان شێوەیە و ئەو خاکەی ئیمڕۆ بە پشتیوانی ئەردۆغانی تیرۆرست ودەوڵەتی قەتەر تیانیشتەجێ دەبن دەبێ فەلەستینیەکان چاک بزانن ئەوە خاکی ئێوە نیە و دەبنە داگیرکەرو دەبێ خاکەکە بگێڕنەوە بۆ خەلکە ڕەسەنەکەی کەکوردە . ئەگەر نا لەلایەک داگیراو دەبن ولەلایەکیش دەبنە داگیرکەرو گەلی کوردیش لێتان نابورێت.
لێرەوە پێتان دەڵێین مەبنە جێبەجێکاری سیاسەتە شەڕەنگێزو شۆڤۆنێستو داگیرکاریەکانی ێەردۆغانی خوێن ڕێژی دژبەئیسلام وئەوگەلەی هەتادۆنێش پشتیوانتان بوو وە وەک شۆڕشگێڕ شانبەشانتان دەجەنگی لەدۆستایەتی پشتیان تێ مەکەن و لەبری وەفاداری بەرامبەریان خاکەکەیان داگیر مەکەن.
هەروەک چۆن لەکاتی رژێمی سەدام حسێن بەژداری هێرشە نارەواکانی ئەنفالتان کردو وەک چۆن ئیسرائیل خاکەکەتان دەسوتێنێ ئێوەش پشتیوان وهاوکاری سەددامتان کرد لە سوتان ووێرانکردنی کوردستان وکوشتنی گەلە ڕەسەنەکەی و جینۆسایدکردنی ئان.
لێرەوە پێتان دەڵێین خاکی کوردستان خەلکی ڕەسەنی کوردستان خاوەنێتی و ئێوە نابنە خاوەنی . بەپیتی ئەردۆغانی تیرۆرست هەڵمەخەلەتێن. کوردستان و خاکی عەفرین وڕۆژئاوای کوردستان جێبێڵن.
دکتۆر شۆڕش علی تیلەکۆیی.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی . حزبی ڕزگاری کوردستان