فێڕخوازێکی زانکۆ لە چیا هەڵدەدێرێت

ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١٥-٣-٢٠٢٤ فێرخوازێکی زانکۆی سۆران لە چیا هەڵدەدێرێت 
ئەمڕۆ هەینی، دەمژمێر دە، فێرخوازێکی پۆلی دووەمی بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سۆران لە چیای برادۆست هەڵدەدێرێت و دەمرێت
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس ئەو فێڕخوازە ناوی 'سەرهەد هاشم' بووە و تەمەنی بیست و یەک ساڵ بووە
ئەو قوربانییە بە مەبەستی هێنانی گیای بەهارە ، بە تایبەتی بۆ هێنانی کەنگر چۆتە چیای بردۆست، بەڵام لە دەمژمێر دە، لە هیکەوە لە چیا هەڵدەدێرێت و گیان دەسپێرێت