فێستیڤاڵی بازیان و فێستیڤاڵی بەهار بەڕێوەدەچن

دوێنێ هەینی، ڕێکەوتی ١-٣-٢٠٢٤ فێستڤاڵی کاری دەستی لە قەزای بازیان کرایەوە، ئەمڕۆش هەر بەردەوام بوو، بەیانی کۆتایی بە فێستیڤالەکە دێت
لەم فیستیڤاڵەدا ژنانی کورد دەستڕەنگینی خۆیان  بەرهەمەکانان پێشانی خەڵک دەدەن
ڕاستییەکەی ئەمە یەکەمین جارە فیستیڤاڵێکی لەم شێوەیەدا لە بازیان بکرێتەوە و ژنانی پارێزگاری سلێمانیبە بەرهەمی خۆماڵی بەشداری بکەن
 ئەم فیستیڤاڵە زیاتر وەک فیستیڤاڵی بازاڕکردن ناسێندراوە، هەروەها خواردن و کولوتووری ناوچە جیاوازەکان بە تێکڕایی پێشان دەدەرێت و مەبەستیشیان ئەوەیە کە نەوەی نوێ بە خواردن و کەرەستە خۆماڵیەکان بناسن، هەروەها دەرفەتێک بوو بۆ ناسناندن و فرۆشتنی ژمارەیەک پەڕتووک کە بەمەبەستی فێربوون و پەروەردەکردن چاپ کراون
لە لایەکی دیکەوە، هەر دوێنێ هەینی، ڕێکەوتی ١-٣-٢٠٢٤ فیستیڤاڵی بەهار بۆ کاڵا و شمەک لە سلێمانی کرایەوە کە ماوەی دە ڕۆژ دەخایەنێت