فێستڤاڵی گیای بەهاری لە سۆران بەڕێوەدەچێت

دەمژمێر نۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٥-٥-٢٠٢٤ لە پارکی گوڵانی  شاری سۆران  قیستیڤاڵی گیا بەهارییەکان بەڕێوە چوو
دەمژمێر نۆی ئەمڕۆ تا دوازدەی فێستڤاڵی گیای بەهاری لە شاری سۆران بەڕێوەچوو، لەم بارەیەوە کاامەران حوسێن مامەند، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سۆران بە رزگاری پریسی ڕاگەیاند:  کردنەوەی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بۆ ناسین وبرەودان و پاراستنی گژوگیای بەهارانە، چونکە پاراستنی ژینگەی وڵات ئامانجی سەرەکیمانە و  بە نیشتیمانی کردنی گژوگیاکان و پاراستنیانە، بۆیە  زۆر پێویستە  هاوڵاتیانیش هۆشیاڕ بکەینەوە تا بە بەشێوەیەکی ڕاست ڕەفتار  لەگەل ژینگەی وڵاتەکەماندا بکەن ، نەک هەوڵی تێکدانی  بدەن
ڕاستییەکەی ساڵانە ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزی داخباری خۆیان لە ڕەفتاری ئەو کەسانە دەردەبڕن کە گیای بەهارە دەهێنن و بە ڕەگەوە هەڵیاندەکێشن یان ژینگە دەشێوێنن. ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان خوازیارن کە  خەڵک ژینگە نەشێوێنن و بە باشی بیپارێزن