فێستڤاڵی ڕاپەڕین لە سۆران بەڕێوە دەچێت

لە سی و  سێیەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ١٩٩١دا، ئەمڕۆ لەشاڕی سۆران فیستیڤاڵێکی فرەوان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٠-٣-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بنەماڵەی جانگۆرییان، خەڵکی  شارەکانی سۆران، چۆمان، خەلیفان، مێرگەسۆر، سیدەکان و رەواندوزبە فیستیڤاڵێک سی و سێیەمین ساڵیادی ڕاپەڕینیان پیرۆز کرد
ڕاستییەکەی گشت چین توێژەکانی کۆمەڵگە بەشداربوون،فێستیڤاڵەکە بە بەرهەمی  کاری دەستی، جل و بەرگی فۆلکلۆری، زانیاری نوێ خواردنە کوردەواریەکا ن ڕازابۆوە
ئەمڕۆ لە دەمژمێردە، فێستیڤاڵەکە  دەستیپێکرد، هەروەها دەمژمێر یازدە کۆڕێکی فراوان لەلایەن نووسەران، ڕۆشنبیران ڕوژنامەنووسان بەڕیوەچوو، باس لە ڕا پەرین کرا
هەروەها پەروەرودەی سۆران، چومان، برادۆست و رواندوز چەندین چالاکیان پێشكەش بە ئامادەبوان کرد