فێستڤاڵی ئەسپسواری لە وەرتێ بەڕێوەدەچێت

دەمژمێری ١٤ی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ١٨-٥-٢٠٢٤ لە وەرتێ فێستڤاڵی ئەسپسواری بەڕێوەچوو
شۆرەش حەسەن بەریۆەبەری ناحیەی وەرتێ گوتویەتی: ئەمە دووەمین ساڵە  فێستڤاڵی ئەسپسواری و کەلەپووری بە هاوکاری و هەماهەنگی ئیدارەی سۆران بۆ فۆلکلۆرپەروەران و ئەسپسوارانی ناوچەکەمان بەڕێوە دەدچێت
ئەوەی ئاشكرایە کە شارەوانی وەرتێ ئەم فێستڤاڵەی سازکردووە، چەندین بابەتی کەلەپوری نەتەوەیی و ناوچەیی و کورودەواری لە  فێستڤاڵەکەدا ئەنجام دەدرێت
بە گوێرەی زانیاریەکان نیوەڕۆخوانێک  بۆ میوانان ساز کرابوو، پاشان ئەسپسواران و  جەماور لە هەموولایەکەوە هاتبوون