فێرخوازانی هەرێم لە زانکۆیەکی ئێران خەڵات دەکرێن

لە فێستیڤاڵی ڕۆژی خوێندکاران لە زنکۆیەکی ئێران، ژمارەیەک فێرخوازی کوردی هەرێمی کوردستان خەڵات کران

فێرخوازێکی زانکۆی ئورمییەی بە ڕزگاری پرێسی گوت: فیستیڤاڵی ڕۆژی  فێرخوازان  کە ئەمساڵ بە نێودەوڵەتی کراوە، بە ئامادە بوونی زیاتر لە سێ سەت فێرخواز کە لە چەندین بەشی جیا جیا بوون،  تەنانەت فێرخوازانی وڵاتانی هندستان، تورکیا، عێڕاقو پاکستان ) هەبوون، بەڵام لەبەشی پزیشکی کە سەرجەمیان  خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەر بە ئیدارەی سۆرانین خەڵات کران

ئەو فێرخواز  ئاماژەی بەوەشکرد کە لە کاتی خەڵاتکردنی فێرخوازاندا هەریەک لە پارێزگای شاری ورمێ "محەمەد سادق موعتەمدیان و غازی محەمەد سالح  فێرخوازی شیکاری نەخۆشی  خەڵکی شاری سۆران، خەڵاتکران،  بەهۆی ئەنجامدانی چالاکی، ئاستبەرزی وتوانا زانیستیەکانیان بوو

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ورمێ "دکتۆر محەمەد ئەمین وەلی‌زاد"، سەرۆکی کەمپی نێودەوڵەتی زانکۆی پزیشکی ورمێ، "دکتۆر جاوید فەرەیدوونی"، سەرۆکی یەکەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی پزیشکی ورمێ، "خادکتۆر ئارەزو عاسمی"، و چەندین بەرپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی فێستیڤاڵەکە ببوون

بە گوێرەی زانیاریەکان هەر یەکە لە 'دلێر تێلی محەمەد سالح فێرخوازی پزیشکی گشتی دانیشتووی سۆران، خەلیل ڕزگار خەلیل فێرخوازی پزیشکی گشتی دانیشتووی سۆران، ڕەوان ئیسماعیل تاج فێرخوازی پزیشکی ددان، دانیشتووی بلێ' خەڵات کران