فڕۆکەیەک بە هۆی مشکێکەوە ناچار دەبێت، بنیشێتەوە
لە پێشهاتێکی سەیردا، هێڵی ئاسمانی سکاندیناڤیا (ساس) ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٨-٩-٢٠٢٤ فڕۆکەیەکیان لە گەشتێکی ئاسمانیدا ناچار بووە بنیشێتەوە
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی ساس دوای ئەوەی مشکێک لە خۆراکی یەکێک لە سەرنشینەکاندا دۆزرایەوەتەوە، فڕۆکەوانەکە ناچار بووە بنیشیتەوە
فڕۆکەکە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجەوە بەرەو مەلەگای ئیسپانیا لە فڕین دابوو، بەڵام کاتێک زانرا مشێک لە نێو خۆراکی ڕێبوارێکدایە، بە پەلە لە شاری کۆپنهاگنی پێیتەختی دانیمارک بە ناچاری نیشتەوە.
ئۆیستین شمیت وتەبێژی کۆمپانیای ساس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، نیشتنەوەی لە ناکاوی فڕۆکەکە لەگەڵ ڕێکارەکانی کۆمپانیاکەدا دەگونجێت، بەهۆی ئەوەی مشکەکە سەلامەتی گەشتیارانی دووچاری مەترسی کردبوو.
گەشتیارانی ناو فڕۆکەکە دوای نیشتنەوە، بەپەلە بە فڕۆکەیەکی دی بۆ مەلەگا گەشتەکەیان درێژەیان پێدا